مافه‌کانی ژنان له
چوارچێوه‌ی ده‌ستووری
نوێی عێراق‌دا
|
گه‌لاوێژ
حوسه‌ینی
مالثةري ئاسؤي شؤرش
پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی دژی مرۆڤانه‌ی سه‌دام
حوسه‌ین، وڵاتێکی بێ سه‌ره‌و به‌ره و پڕ له
ئاژاوه و ناکۆکی بۆ خه‌ڵک به‌جێ ما. خه‌ڵکی
ڕزگار بوو له ده‌ست
دڕنده‌ییه‌کانی حکوومه‌تی به‌عس پێویستیان به
جۆرێک له ئاسایشی سیاسی، ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو که بتوانێت نائه‌منی و
هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر له سێ
ده‌هه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو قه‌ره‌بوو
بکه‌نه‌وه.
دوابه‌دوای دیاریکردنی نوێنه‌رانی په‌ر‌لمان و
سه‌رۆک کۆمار، نووسینی ده‌ستووری عێراق
دووایین ڕووداوی سیاسی ئه‌م وڵاته شڵه‌ژاوه
بوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌کی
تایبه‌تی بۆ ئاماده
کردنی پێشنووسی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دیاری
کرا. وێڕای گێره و کێشه‌ی ناوخۆی و ناکۆکییه
مه‌زهه‌بی و ئیتنییه‌کانی ناو ئه‌م لیژنه‌یه
سه‌ره‌نجام ڕه‌شنووسی ده‌ستوور
ئاماده
کرا که بڕیار وایه له ڕۆژی 15 ئۆکتۆبری
ئه‌وساڵدا ده‌نگی له سه‌ر بدرێت. ئایا له‌و
ده‌نگدانه‌دا خه‌ڵکی عێراق ئه‌م ده‌ستووره
په‌سه‌ند ده‌که‌ن یان نه لای من گرینگیێکی
ئه‌وتۆی نییه.
به پێی هیچ پێوانه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ی
هه‌لومه‌رجی ئێسته‌ی ئه‌و وڵاته بۆ هیچ چه‌شنه
هه‌ڵبژاردنێکی عادڵانه و دیمۆکراسیانه ناشێ.
هه‌ر بۆیه ده‌نگدان به‌و ده‌ستووره به هیچ
شێوه‌یه‌ک بریتی نییه له ده‌سته‌به‌ر کردنی
مافه‌کانی خه‌ڵک و له به‌رچاو گرتنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی
که لای من گرینگیێکی زۆرتری هه‌یه خستنه به‌ر
ڕه‌خنه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌یه، کارێک که له
مێدیا ڕه‌سمییه‌کانی عه‌ره‌بی و کوردییه‌کاندا
بایه‌خێکی پێ نادرێت. دیاره ئه‌م ده‌ستووره
ئه‌وه‌نده بواری پێچه‌وانه‌ی ئازادیخوازی،
مافی مرۆڤ، مافی ژن و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
به خۆوه گرتووه که له هه‌موو لایه‌که‌وه
ده‌کرێت و پێویسته ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت. به‌ڵام
من وه‌ک ژنێکی ئازادیخواز بێ ماف کردنی ژنان
له‌و ده‌ستووره‌دا سه‌رنجی ڕاکێشام و هه‌ستی
بزواندم بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌شه بخه‌مه به‌ر
ڕه‌خنه.
هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌دا و به ڕاشکاوی ئه‌وه
بڵێم که پاش خوێندنه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی
ئه‌و ده‌ستووره نه ته‌نیا به‌ندێک ته‌نانه‌ت
ووشه‌یه‌کیشم نه‌دیته‌وه که مافی ژنانی تێدا
گونجا بێت. ئه‌گه‌ر چی جار جارێک ناو له
دیمۆکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی براوه،
به‌ڵام له هیچ شوێنێکی 139 ماده‌ی ئه‌و
ده‌ستووره‌دا، که چه‌ندین ووردکردنه‌وه‌شی
هه‌یه، نه باس له مافی گشتی و پێشێلکراوی ژنان
کراوه و نه ڕه‌نگوڕوویێک له مافی تایبه‌تی
ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌که‌وێته به‌ر چاو
که به پێی مێژووی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن
بیروباوه‌ڕی ئایینی و پیاومه‌زنانه‌وه پێشێل
کراوه. له ماده‌ی دووهه‌می ئه‌م ده‌ستووره‌دا
هاتووه که: "ئیسلام ئایینی ڕه‌سمی
ده‌وڵه‌ته و سه‌رچاوه و بنه‌ڕه‌تی ته‌شریعه،
نابێت یاساییه‌ک دابڕێژرێت که دژی حوکمه
جێگیره‌کانی ئیسلام بێت."
نووسه‌رانی ئه‌م ده‌ستووره خوێنه‌ر و خه‌ڵکی
عێراق دڵنیا ده‌که‌ن که بۆیان نییه له
سنووره‌کانی ئایینی ئیسلام واوه تر بچن و
داخوازیێک
بێننه
گۆڕێ که دژی ئه‌م ئایینه بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و
ڕاستییه‌مان لا ده‌سه‌لمێنێت که بیروباوه‌ڕی
ئیسلام و پیاومه‌زنانه به سه‌ر نووسینی
ده‌ستووردا زاڵه و هه‌موو مافه‌کانی جه‌ماوه‌ر
له چاویلکه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه (ئایینی و
پیاومه‌زنی) دژی ژن و دژی ئازادییه‌وه چاو
لێده‌کرێت. که‌واته نیگه‌رانیمان بێجێگه نییه
کاتێک که ده‌بینین ئایینێک ده‌کرێته
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاساکان که نه ته‌نیا
بایه‌خێک بۆ مافی ژن دانانێت بگره دژایه‌تی
کردنیشی به ئه‌کی سه‌رکه‌ی خۆی ده‌زانێت. له
وڵاتێک‌دا که پێ ده‌وترێت "دیمۆکراتیک" به‌ڵام
دیین له ده‌وڵه‌ت جیاناکرێته‌وه، له وڵاتێک‌دا
که پێی ده‌وترێت "ڕزگار بوو" به‌ڵام ئیسلام
ده‌کرێته سه‌رچاوه‌ی یاساکان، چؤن ده‌بێت
نیگه‌رانی و دڵه‌خۆرپێی ئه‌وه‌مان نه‌بێت که
دیسانه‌وه مافی ژنان بۆ ده‌ورێکی نادیار
هه‌روا له ژێر پێلاقه‌ی ئایین و پیاومه‌زنیدا
بێت؟ له وولاتێکدا که پێی ده‌وترێت
"دیمۆکراتیک" ده‌سه‌ڵاتدارانی خوازیارن که ژن
نیوه‌ی میراتی به‌ر که‌وێت و له ژن، خوێن پێ
خۆش کردن و ده‌یان دیارده‌ی تری به دوور له
نوێخوازی، پێشکه‌وتووی و ئازادیخوازی به
دوواوه‌یه. له کاتی نووسینی ڕه‌شنوویسی
ده‌ستوردا، ڕێکخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی ژنان
هه‌وڵی زۆریان دا که داخوازیه‌کانی ژنان و
مافی ژنان له‌و ده‌ستووره‌دا جێبخه‌ن و له
گه‌ڵ به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی مافه‌کانیان
به‌ربه‌ره‌کانێیان کرد. خانمی "میسون
الدملۆجی"، به‌رپرسی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی
عێراق ئه‌و کات پێی وا نه‌بوو که ژنان له‌م
به‌ربه‌ره‌کانێیه دیاریکاراوه‌دا سه‌رکه‌وتن
به ده‌ست دێنن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه بێ‌وچان
تێکۆشانی خۆی و ڕێکخراوه‌که‌ی بۆ جێخستنی
لانیکه‌می مافه‌کانی ژنا له ده‌ستوردا خسته
گه‌ڕ و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تی
نووسینی ده‌ستووردا چاوپێکه‌وتنی ڕێکخست.
"حنا ادوا" یه‌کێکی تر له هه‌ڵسوڕاوانی
جوڵانه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان له عێراق
ووتی که:
" به پێی یاسای ئیسلامی پیاو ده‌توانێت هاوکات
چه‌ند ژنی هه‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی که ژنه‌که‌ی
ڕێی ژنی دیکه‌ی پێ بدات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه له عێراق‌دا
تایفه ئاییینیه‌کانن که بۆ خۆیان گرفتاری
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن که پیاوان پێی گرفتارن؛
نه‌خۆشی ئایین، پیاومه‌زنی و کولتوری خێڵه‌کی.
به داخه‌وه ئه‌م ژنانه بۆ خۆیان له دژی ماف و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و ژنانی تری عێراق
یاسا‌و بڕیار په‌سه‌ند ده‌که‌ن و پێش به ڕه‌وتی
یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان ده‌گرن که له
کۆمه‌ڵگه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌م خاڵه گرینگ
و جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌وه ته‌نیا پیاوان
نیین که هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی پیاومه‌زنیین،
به‌ڵکوو به‌شێکی به‌رچاو له ژنانیش
که‌وتوونه‌ته ئه‌م گێژاوه‌وه و له دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی ئه‌م جۆره بیروباوه‌ڕه
له ناو ژناندا
بچه‌سپێن. بیروباوه‌ڕیک که بۆ هه‌زاران ساڵه
له نێو مێشکی خه‌ڵکدا چێندراوه به ته‌نیا
گۆڕینی یاسا له ڕۆژێکدا ڕیشه‌که‌ن نابێت.
به‌ڵام گۆڕینی یاسا دژی ژنه‌کان یه‌که‌مین و
گرینگ‌ترین هه‌نگاوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بۆ
خۆیان لایه‌نگری چه‌وساندنه‌وه و بێ مافی ژنان
بن و ئه‌م مافانه به دژی یاسا بزانن و له
گشتی‌یه‌تی کۆمه‌ڵگه، له مه‌دره‌سه و بواره
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌دا جه‌ماوه‌ر به‌م
بێ مافییه په‌روه‌رده بکه‌ن، چۆن ده‌کرێت
دڵخۆشیێک به ئاڵوگۆڕی موسبه‌ت بۆ ژنان هه‌بێت؟
له‌م ڕۆژانه‌شدا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی
دیکه‌ش سه‌رقاڵی نووسینی ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردوستانه. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م
ده‌ستووره تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت له گه‌ڵ
ده‌ستووری عێراق هاوشێواز بێت؟ ڕه‌نگه
چاوه‌ڕوانی لای هه‌ندێک که‌س هه‌بێت که
ده‌ستووری هه‌رێمی کوردوستان به‌ڵکوو بتوانێت
یاسا دژی ژنه‌کانی ده‌ستووری گشتی عێراق له
به‌رچاو نه‌گرێت و له کوردوستان یاسای دیکه
په‌سه‌ند بکات بۆ کوردوستان. ده‌بێ بڵێم ئه‌م
چاوه‌ڕوانییه بێ جێگه‌یه! چوونکه له ده‌ستووری
گشتی عێراق‌دا هاتووه که ئه‌گه‌ر له هه‌ر
هه‌رێمێکی تری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستوورێکی
تایبه‌ت بنووسرێت نابێت هیچ خاڵێکی ناکۆک بێت
له گه‌ڵ ده‌ستووری ناوه‌ندی. جێگای سه‌ره‌نجه
که یه‌کێک له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینی
ده‌ستووری هه‌رێمی کوردوستان ژنێکی به‌ناوبانگ
و تێکۆشه‌ری جوڵانه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنانه!
ئایا به‌شداری ئه‌م به‌ڕێزه ده‌توانێت
مافه‌کانی ژنان له ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردوستاندا بچه‌سپێنێت؟ ته‌نیا داهاتوو
ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه